زانایان: ئەگەر خێزان سەڵامەت بێت کۆمەڵگاکە سەڵامەت و تەندروست و سەرکەوتوو دەبێت

ئەو زانایانە کە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و هەوڵی هێزە خراپەکان بۆ ئیفساد دامەزراوەی خێزان لێدوانێکیان دا، وەبیریان هێنایەوە کە زانایانی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی هۆشیارکردنەوەی گشتییان لە ئەستۆیە.
١٠مین دیداری زانایان کە لە لایەن إتحاد العلماء لە دیاربەکر ڕێکخرابوو بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر زانا لە زۆر هەرێم و وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.
هەنێک لەو زانایانەی کە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو لێدوانیان بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە و باس لە بابەتەکانی غەززە و هەوڵەکانی ئیفسادکردنی خێزان کرد کە پرسی سەرەکی دیدارەکە بوون.
دکتۆر سەدرەدین بالیسانی مامۆستا لە زانکۆی سەلاحەدین وتی، "سەرکەوتنی برانمان لە غەززە، زۆر خۆشحالین کە الحمدلله دەبینین مسوڵمانان لە غەززە لە غەززە بەسەرکەوتوون و لە دەستی سەهیۆنییەکان نجاتیان بوو. دیارە ئەوەش جەهد و جیهادی زۆری تێدا بوو. پەند و عیبرەتی لە بۆ ئێمە تێدایە. جەهد و ماندووبوونی خەباتی خۆمان بەردەوام بین لە خزمەتکردنی دینمان، ژینمان، خاکمان، وڵاتمان، ئەخلاقمان. بەردەوام بین تێکبێکۆشین بە بێ دانیشتن، بە بێ پچڕانەوە. چونکە ئەمە مەبەستی گەورەمان هەیە کە یەکەم ڕەزامەندی خودایە. پاشان ئاوادانکردنەوەی سەرزەوییە. ئەوەیە ئەرکی ئێمەیە بە تایبەتی زانایان کە خەڵک هۆشیار بکەین. بە تایبەت لە ڕێگای خێزان چونکە خێزان زۆر گرنگە. هەموو پلانی شەیاتینی ئینسی و جن بۆ ئەوەیە کە خێزان تێکبدەن. ئەگەر خێزان تێکچوو هەموو تاکەکانی خێزان، تاکەکانی کۆمەڵگا بەرەو وێران دەڕۆن. فێری غیرەت و شەهامەت، خوێندن و عیلم و زانست و پێشکەوتن نابن.
لەبەر ئەوە خێزان لە ئیسلام زۆر گەورەیە هەدەف و مەقسەدێکی زۆر گەورەیە کە ئیسلام و شەریعەت پێداهاتییە. لەو کاتەی کە منداڵە و لە ناو سکی دایکەتی. پاشان ناوی لێدەدرێت و عەقیقەی بۆ دەدرێت. گەورە دەکرێت. پەروەردە دەکرێت. ڕێزی لێ دەدرێت. گەنج و پیر دەبێت. لەو مەرحەلانە ئەویش خێزان و منداڵ دروست دەکات. خزمایەتی دروست دەبێت کە پێدەوترێت موساهەرە. ئەمە هەموو دیفاع لە یەکتر دەکرێت و فێری ئەخلاق و سەکینەی ڕۆحی دەبێت. فێری حەلالخۆری دەبێت. فێری حەلالزادەیی دەبێت. لە حەرامزادەیی بە دوور دەکەوێت کە ئەوە زۆر گرنگە. ئینسان لە ئینسایەتی خۆی و فیترەتی خۆی بمینێت. پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەفەرموێ کە هەموو منداڵێک لە سەر فیترەت لە دایک دەبێت بەڵام خێزانە، دەوروبەرە، دایک و باوکە کە وا دەکات کە دەکاتە غەیرە ئیسلام و فیترە، ئایا جوولەکەیە، فلەیە، ئاگربەستە و لەو سەردەمی خۆمان کە ئیلحادە، عەلمایەتە. هەموو ئەو شتە بێ سەروبەرانەی کە ئێستا لە دونیا پەیدا بووە ئەوەیە کە بە ڕاستی سەرەتا دەفەکوکی خێزانە. بۆیە هەمیشە ئیسلام لە لایەکە جیهاد دەکرێت وەکو غەززە و عیلم و زانایان و دیدارەکانی بەم شێوەیە هەموو بۆ ئەوەیە کە بە ڕاستی خێزان توکمە بێت. هەمیشە بەرەو پێشەوە بچێت و خێزانێکی دیکە لێی دروست بێت. حەتا ئەو خاکە و وڵاتەکەمان کە لە سەری دەژین کە خزمەت و وەفای بۆی بکەین، بە عیلم و زانست و موحەبەت و دۆستایەتی. هەموو خەڵک تەعارەف یەک بکەن. خێزانەکان و تیرەکان و عەشیرەتەکان و ئەقوامەکان لە جیاتی ئەوەی تەعاروک هەبێت دەبێت تەعاروف و لەیەکترنزیکبوونەوە هەبێت. چەندە بە تەقوا بین ئەوەندە بەڕێزتر دەبین لە لای خودا."
"ئەگەر خێزان سەڵامەت بێت کۆمەڵگاکە سەڵامەت و تەندروست و سەرکەوتوو دەبێت"
دکتۆر سدقی کە لە هەرێمی کوردستانەوە بەشداری لە بەرنامەکە کردبوو لەبارەی غەززە وتی، "الحمدلله کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە ئەگەر شێوەیەکی مووەقیتیش بێت، داواکارین لە خودای گەورە ئەو شەڕە کۆتایی بێت. برایانمان لە غەززە و لە فەلەستین بە شێوەیەکی گشتی بگەنە مافی خۆیان. مافی ئەوان تەنها نییە مافی هەموو مسوڵمانانە. پرسی غەززە پرسی هەموو مسوڵمانێکە، زانایەکە، هەموو ئینسانێکە کە حەز بە ئەرکەکەی بکات. الحمد الله إن شاء الله بەردەوام دەبێت و سەرکەوەتنی زیاتر بە دوایدا دێت."
ناوبراو لە بەردەوامی باس لە پرسی خێزان کرد و وتی، "بە ڕاستی خێزان پرسێکی تازە و قەدیمە. بەردەوام پرسی خێزان زۆر زۆر گرنگە. چونکە خێزان بنەمای کۆمەڵگایە. ئەگەر خێزان تێکبچێت کۆمەڵگا هەمووی تێکدەچێت و کێشەی بۆ دروست دەبێت. ئەگەر خێزان سەڵامەت بێت کۆمەڵگاکە سەڵامەت و تەندروست و سەرکەوتوو دەبێت. وەکو باسمان کرد کە بە ڕاستی ئەگەر خێزان پارێزراو نەبێت کۆمەڵگایش پارێزراو نابێت. پێغەمبەری خودا لە خێزانەوە دەستیپێکردووە. ئەگەر تەماشای ژیاننامەی پێغەمبەر (صلی الله علیه و سلم) بکەین لە خێزانەوە دەستیپێکردووە. پێغەمبەری خودا کاتێک وەحی بۆی یەکەم وەک یەکەم هەنگاو لە خێزانی خۆی دەستیپێکرد. خودای گەورە دەفەرموێ، لە خێزانەکەت دەستپێ بکە و دواتر دۆست و عەشیرەت و کەسانی دیکە. پێویستە ئێمەش وا بکەین. هەمان ڕێگایەی پێغەمبەر لە خێزانەوە دەستپێبکەین. ئەگەر خێزان تەندروست و باش بوو کۆمەڵگایەکی باش دروست دەبێت. ئەو کات جیهانی ئیسلام و ئوممەتی ئیسلام دروست دەبێت. وەک خودا دەفەرموێ، هەموو ئوممەتی ئیسلام کە بە ئەرکی عیبادەت و خواپەرست هەڵبستێت دەبێت لە خێزان دەستپێبکات و ئەو جارە بۆ دەوڵەت و ئوممەت. عیبادەتی حەقیقی بەرپا دەبێت ئەو کات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەو زانایانە کە سەبارەت بە هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە و هەوڵی هێزە خراپەکان بۆ ئیفساد دامەزراوەی خێزان لێدوانێکیان دا، وەبیریان هێنایەوە کە زانایانی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی هۆشیارکردنەوەی گشتییان لە ئەستۆیە.
برنجی قەرەژداغ کە یەکێکە لە بەناوبانگترین برنجەکانی باکوور و بە تایبەت هەرێمی قەرەژداغ لە دیاربەکر دەستیپێکرد.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بۆ بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی "تامێک کە لە تیژیەکەی دێت" چووە کلیس.